کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنە لەکاتی ڕاوەدوونرانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و لەئاکامدا گیانی لە دەست دا.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە جاددەی سەقز بۆ دیواندەرە بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ بە دوای ماشینی کاسبکارێکی کورد کەوتوون و تەقەیان لێکردووە و لە ئاکامدا ماشینەکە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و شۆفیرەکەی گیانی لە دەست داوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سەقز ناوی شۆفیری ئەو ماشینە “یەحیا جەوشەنی” ناسراو بە سامان بووە کە ماشێنەکەی ئەو کاسبکارە هیچ بارێکی پێ نەبووە و دوای ئەوەیکە هیزە نیزامییەکانی ڕێژیم بە تەقە کردن ئەو ماشینەیان تووشی ئەو ڕووداوو کردووە شوێنەکەیان بەجێهێشتووە.