لە حەوت مانگی ساڵی ٩٩ی هەتاویدا، زیاتر لە ٤٠٠ کرێکار لە کرماشان تووشی ڕووداوی کاربوون.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هێرانا ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، بەڕێوەبەری پزیشیکیی یاسایی کرماشان ڕایگەیاند کە لە حەوت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٤٠٠ کرێکار لە کرماشان لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوون کە ٣٢ کەسیان گیانیان لە دەستداوە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار زۆر زیادی کردووە. ساڵی ڕابردوو ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٩٢ کەسیش بریندار بوون.
شایانی باسە کە نەبوونی کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی ئەمنییەتی گیانی کرێکاران، نەبوونی ئەزموونی کار، بەربوونەوە لە بەرزایی، لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوونی کرێکاران بە ڕووداوی کارن و زۆر جار ئەو کرێکارانە لە لایەن خاوەن کارەوە بیمە ناکرێن و دوای ئەوەی تووشی ڕووداوی کار دەبن هیچ تێچوویەکی دەوا و دەرمانیان پێنادرێتەوە.
حکوومەتی ئێران ئێران لە رووی پاراستنی ئەمنییەتی گیانیی کرێکاران یەکێک لە کەمتەرخەمترین وڵاتانی جیهانە وساڵانە بە سەدان کرێکار لە شوێنی کارەکانیان تووشی ڕووداوی کار دەبن و گیان لە دەست دەدەن یان نقوستان دەبن.