پارێزگاری هەولێر بەهۆی نەخۆشیی کۆڕۆناوە گیانی لەدەستدا.
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی دوکتۆر فرسەت سۆفی، ٤١ـەمین پارێزگاری هەولێر دوای ٣٠ ڕۆژ لە تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، لە نەخۆشخانەیەکی ئانکارا کۆچی دوایی کرد.
دوکتۆر فرسەت سۆفی هەر لەسەرەتای لاوەتی هاتۆتە نێو مەیدانی سیاسەت و تا کۆتایی تەمەنی لەخزمەت گەلەکەی دابوو.
فرسەت سۆفی چ وەک یاساناس و ئەندامی پارلەمانی کوردستان و چ ئەوکاتەی کە بە پارێزگاری هەولێر دیاریکرا خزمەتێکی بەرچاوی بە خەڵکی باشووری کوردستان کرد و ئەوەی لە توانای دابوو درێغی نەکرد و بە هەوڵ و کار و ئەرکەکانی ببووە جێگەی ڕێزی هەموو لایەک و لەدەستچوونی خەسارێکی گەورە بوو بۆ حکوومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی دوکتۆر فرسەت و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.