پارێزگاری هەولێر بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی دوکتور فرسەت سۆفی، ٤١ـەمین پارێزگاری هەولێر دوای ٣٠ ڕۆژ لە تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، لە نەخۆشخانەیەکی ئانکارا کۆچی دوایی کرد.
دوکتور فرسەت سۆفی هەر لەسەرەتای لاویەتی هاتۆتە نێو مەیدانی سیاسەت و تا کۆتایی تەمەنی لەخزمەت گەلەکەیدا بوو.
فرسەت سۆفی چ وەک یاساناس و ئەندامی پارلەمانی کوردستان و چ ئەوکاتەی کە بە پارێزگاری هەولێر دیاریکرا خزمەتێکی بەرچاوی بە خەڵکی باشووری کوردستان کرد و ئەوەی لە توانای دابوو درێخی نەکرد و بە هەوڵ و کار و ئەرکەکانی ببووە جێگەی ڕێزی هەموو لایەک و لەدەستچوونی خەسارێکی گەورە بوو بۆ حکوومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی دوکتور فرسەت و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











