ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند لە دژکردەوە بە هەنگاوەکانی ڕێژیمی ئێران و سووریە لە هەمبەر تەقینەوەکان لە ناوچەی “حائێل”ی سنووری، بۆ بە ئامانج گرتنی هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل، هێرشی کردۆەتە سەر بنکەی هێزەکانی قودسی سپای پاسدارانی ڕێژیم و هیزەچەکدارەکانی سووریە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیلی، حەوتووی ڕابردوو ئەرتەشی ئەو وڵاتە لە نزیک سنووری سوورییە و باشووری بەرزاییەکانی گولان چەند بۆمبێکی چیندراوی دۆزیوەتەوە.
ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسایەتی ئەو بۆمبە چێنراوانەی خستە ئەستۆی ڕێژیمی سوورییە و سپای پاسدارانی ڕێژیم وجەختی لەوە کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ئیزن نادەین دەستی ڕێژیم بگاتە سەر خاکی ئیسرائیل.
جێی ئاماژەیە لەلایەکی دیکەوە هەواڵنێری ڕێژیمی سوورییە “سەنا” ڕایگەیاند لە هێرشەکەی ئیسرائیل کە لە بەرزاییەکانی گولان دەستی پێکرد، سێ چەکدار کوژراو و چەكدارێکیش بریندار بووە.