دەوڵەتی “دۆناڵد ترامپ”سەرۆککۆماری ئەمریکا، بڕیاریدا کە میلیشیا حوسییەکانی یەمەن کە ڕێژیمی ئێران پشتیوانییان لێدەکا وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بخاتە نێو لیستی ڕەشی ڕێکخراوە تێرۆریستەکانەوە.
گۆڤاری ئەمریکایی”فۆرین پۆلیسی” لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ، بڕیاری داوە تاپێش لە تەواوو بوونی ماوەی سەرۆک کۆماریی” ترامپ” لە ئەمریکا، هەموو هەوڵێکی خۆی بخاتەگڕ بۆ ئەوەیکە میلیشیا تێرۆریستە حوسییەکانی یەمەن، کە ڕێژیمی ئێران پشتیوانیان لێدەکا وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بخاتە نێو لیستی ڕەشی ڕێکخراوە تێروریستیەکانەوە.
شایانی باسە کە ڕێکخراوی “نەتەوە یەکگرتووەکان” و ئاژانسی” گەیاندنی یارمەتی” سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن کە دەوڵەتی ترامپ لەم بڕیارە پاشەگەز بکەنەوە بەڵام سەردانەکانی مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ وڵاتانی” ئیسرائیل، عەرەبستان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی” ئاماژەیە بۆ ئەوەیکە دەوڵەتی ئەمریکا دەیهەوێت میلیشیا حوسییەکانی یەمەن، وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بخاتە نێو لیستی ڕەشی ڕێکخراوە تێرۆریستەکانەوە.
هەروەها ئەم گۆڤارە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوە دەکا کە بە زیادکردنی میلیشیا حوسییەکانی یەمەن، بە لیستی ڕەشی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانەوە ئەمریکا سەرکەوتنێکی دیکە لە هەمبەر پێشگرتنی ڕێژیمی ئێران بۆ دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکەو جیهاندا لە ڕێگای میلیشیا تێرۆریستەکانیەوە تۆمار دەکا.
جێگای ئاماژەیە کە ماوەیەک پێش وڵاتی عەرەبستان، میلیشیا حوسییەکانی یەمەنی وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناساندبوو.