هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەزەلوەر، خاتوو “مریەم خووبانی” خەڵکی گوندی کانی سۆرک، سەر بە شاری شنۆ و هاوسەری شەهید “مەولوود عوقابپەنجە” کۆچیدوایی کرد.
شەهید “مەولوود عوقاب پەنجە” لەدایکبووی ساڵی ١٣١٧ی هەتاوی لە گوندی “سینگان” سەر بە شاری شنۆ بووە
ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی لە کاتێکدا کە ٣ مانگ بوو لەگەڵ خاتوو مریەم ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو لەلایەن ساواکەوە بە هۆی پێشمەرگایەتی و بەشداری لە شۆڕشی ساڵەکانی ٤٧-٤٦ دەسبەسەر کرا و پاش ٣ مانگ ئازاد کرا و گەڕایەوە لای بنەماڵەکەی،جارێکی دیکە شەهید “مەولوود” لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرایەوە و لە ساڵی ١٣٦٨ هەتاویدا لە بەندیخانەی دەریا لە شاری ورمێ لەژێر ئەشکەنجەدا شەهید کرا.
هەروەها ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی، برایەکی خاتوو مریەم بە ناوی “ڕەسووڵ خووبانی” کە پێشمەرگەی هێزی “سمکۆ”ی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ بوو، لەلایەن ڕێژیمەوە شەهید کرا
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خاتوو مریەم خووبانی و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











