هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەردەست لە ئاکامی ئەقینەوەی مین بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی لە دەستدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، لە ئاکام تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی پاراستان سەربە شاری سەردەشت، کەسێک بەناوی “ئەحمەد مەمەندی” بە سەختی بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.
سەرچاوەیەک لە ناوچەی سەردەشت لەو بارەوە ڕایگەیاند کە ئەحمەد، سەرقاڵی لەوەڕاندنی ڕانە مەڕەکەی بوو کە دەکەوێتە سەر مینی چێندراو و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت کە بەهۆی قورسی برینەکەی لە سەردەشت ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ورمێ کرا و لەوێ بەهۆی سەختیی برینەکەی و خوینڕێژی زۆر گیانی لە دەستدا.