شاندێکی پارتی یەکیه‌تیی دێمۆکراتی کورد لە سوریە سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی له هه‌ولێر کرد.
رۆژی سێ‌شەممە ١ی بەفرانباری ٩٤ ( ٢٢ی دێسامبری ٢٠١٥) شاندێکی نوێنەرایەتیی پارتی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتی کورد لە سوریە بە سەرپەرستی باڤێ سابیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی‌و نوێنەری ئەو حیزبه لە هەرێمی کوردستان، سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی لە هەولێر کرد‌و لە لایەن ئیبراهیم زێوەیی‌و حه‌سه‌ن کاکیلی‌یەوە، پێشوازی‌یان لێ‌کرا.
لەو دیدار‌و چاوپێکەوتنەدا، کۆمەڵێک پرس‌و باسی پێوەندیدار بە بارودۆخی کورد لەو هەلومەرجە هەستیارو ئاڵۆزەی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست‌دا تاوتوێ کران‌و ئاڵوگۆڕی بیرورایان لەسەر کرا.
له‌و دیداره‌دا هه‌روه‌ها پرسی کورد لە به‌شه جیاکانی کوردستان‌دا‌و هەر لەو پێوەندییەدا، ئاڵۆزی‌یەکانی سەرچاوەگرتوو لە شەڕی نێوخۆیی سوریەو شەڕی داعش‌و خەبات‌و قوربانیدانی گەلی کورد لەو به‌شانه‌ی کوردستان بۆ وەدیهێنانی مافە ڕەواکانیان قسه‌یان له‌سه‌ر کرا.
لە کۆتایی باسه‌کانی ئه‌و دیداره‌ش‌دا چەندوچۆنیی پێوەندی‌و دۆستایەتیی حیزب‌و هێزەکانی کورد لەو به‌شانه‌ی نیشتمان‌و لە ئاستی گشتی‌و کوردستانی‌دا ، هاتنە بەر باس‌و؛ دوولایه‌ن هیوایان خواست کە حیزبەکان هەوڵ بدەن لە پێناو پرسە گشتی‌و ستراتیژییەکانی گەلی کورد دا، بەرژەوەندی‌یە تاکتیکی‌و لاوەکی‌یەکانیان وه‌لا بنێن.