٥ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ، لە هەمبەر وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی بەندیخانە بە داواکارێیەکانیان مانیان لە خواردن گرتووە.
پێنج به‌ندكراوی سیاسیی كورد به ناوه‌كانی عه‌لی محه‌ممه‌دی موقه‌ده‌م، كه‌یوان ڕه‌شۆزاده، كامران قاسمی و ئومید سه‌عیدی له ژووره تاكه‌كه‌سییه‌كانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ و سه‌كینه په‌روانه” له به‌ندیخانه‌ی قووچان، هێشتا مافی پێوه‌ندیگرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان پێنه‌دراوه و بەردەوامن لە مانگرتن.
بەپێی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، سه‌كینه په‌روانه، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه ڕۆژی ١٨ی خەزەڵوەر له هه‌شته‌مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یدا لێوەکانی خۆی دووریبوویەوە، ڕۆژی ڕابردوو له لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌وه به توندی كه‌وته به‌ر ئەشکەنجە و لێدان، دەگوترێت کە بە هۆی بەردەوامکردنی مانگرتنەکە و هەروەها ئەشکەنجە و لێدانی هێزەکانی ڕێژیم، بارودۆخی جه‌سته‌یی و ته‌ندروستیی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه ناجێگیرە و لە دۆخێکی خراپدایە.
سه‌كینه په‌روانه له ڕێكه‌وتی ١٠ی خەزەڵوەر به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له بەرانبەر ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی دووباره‌یدا بۆ به‌ندیخانه‌ی ئیسفه‌هان مانی لە خواردن گرت و هه‌روه‌ها به دوورینه‌وه‌ی لێوه‌كانی داوای کردووە بەدواداچوون بۆ سکاڵاکانی بکرێت لەهەمبەر ئەو ئەشکەنجانەی لە کۆتایی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لە نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمین‌ئاوای شاری ڕەی، ڕووبەڕووی کراوەتەوە.
عەلی محەممەدی‌موقەدەم، زیندانییه‌كی سیاسیی دیكه‌ی کورد کە لە ڕۆژی ١٤ی خەزەڵوەر بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ئاست نەگواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە مانی لە خواردن گرتووە، بە فەرمانی بەرپرسانی زیندانی ورمێ ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە، دابیننەکردنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆتە هۆی تەشەنەسەندنی نیگه‌رانییه‌كان لە ئاست بارودۆخی ته‌ندروستیی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییەدا.
هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی کەیوان ڕەشۆزادە، کامران قاسمی و ئومید سەعیدی، له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ئەم مانگەوە وەک ناڕەزایەتییەک لە هەمبەر ناڕوونی چارەنووسیان، زەخت و گوشاری نووسینگەی تایبەتی ئیدارەی ئیتلاعات و جێبەجێنەکردنی یاسای جیاکردنەوەی تۆمەتبارەکان لە بەندی لاوانی زیندانی ناوەندیی ورمێ‌دا، مانیان لە خواردن گرتووە.











