کچێکی تەمەن ١٧ لە زیندانی ورمێ بە ٥ ساڵ بەندکران حوکم درا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆف بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، “ئاینا زارع” تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای ورمێ تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکاندا حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ئاینا زارع وێڕای دایکی (شاناز (بێریوان)سادقی فەر) خەرمانانی ساڵی ٩٨ی هەتاوی، لە سنووری سەیرانبەنی بانە بە “ئەماننامە”ی ئیدارەی ئیتلاعات لە باشووری کوردستان گەڕانەوە و هەر لەوێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعات لە ورمێ گوازرانەوە
شاناز سادقیفەر ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕ لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو موحاکمە و بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی، حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا شایانی باسە کە ئەو دایک و کچە لە کاتی داداگایی کردندا لە هەبوونی مافی پارێز بێبەش بوون.