سەرهەنگ سمکۆ عەلیار، یەکێک لە کادرە نیزامییەکانی پێشووی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سۆئێد کۆچی دوایی کرد.
سەرهەنگ سمکۆ عەلیار کە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، یەک لە فەرماندەرانی نیزامیی حیزبی دێموکرات بوو کە لە شەڕی داسەپاو بەسەر کوردستان لە دوای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامییدا خزمەتێکی زۆری بە بزووتنەوەی سیاسیی کورد کرد.
سەرهەنگ عەلیار براگەورەی شەهید شەهید سەرگورد کەریم عەلیار، ئهندامی كومیتهی ناوهندی و جێگری كۆمیسیۆنی پێشمهرگهی حیزبی دێموكراتی کوردستان بوو کە پووشپهڕی ساڵی ١٣٦٤ له شهڕێكی قارهمانانه لە ناوچەی بانە شەهید بوو.
سەرهەنگ سمکۆ عەلیار یەک لەو فەرماندە شوێندانەرانەی حیزبی دێموکرات بوو کە لە رێگای پێکھێنانی دەورەی پەروەردەی نیزامی خزمەتی زۆری بە حیزبی دیموکراتی کوردستان و جووڵانەوەی حەقخوازانەی گەلی کورد کرد.
ڕوحی شاد.











