له ڕێوڕهسمێکداو لە شاری ستاوانگێر لە وڵاتی نۆڕوێژ، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان‌و هەروەها شەوی یەڵدا، شەوی لە دایک بوونی دوکتور قاسملوو به‌رز ڕاگیرا.
کومیتە ناوچەی “ڕۆگالاند”ی یەکیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی شەممە، ٢٨ ی سه‌رماوه‌ز (١٩ی دێسامبری ٢٠١٥ ی زایینی) بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی پێشمەرگەو ئاڵا‌و شەوی یەڵدا، ڕێوڕەسمێکی بەبەشداریی ئەندامانی حیزب، یه‌کیه‌تییه‌کانی لاوان‌و ژنان‌و بەشێکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی ئەو ناوچەیە پێکهێنا.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب، ڕێزگرتن له یادو بیره‌وه‌ریی شههیدانو ڕاگه‌یاندنی ڕیز به‌رنامه‌کان له‌لایه‌ن خاتوو سیلڤانا بایەزیدپوور ده‌ستی پێکردو له درێژه‌دا پەیامی کومیتە ناوچەی “رۆگەلاند”ی یەکیه‌تیی لاوان بەم بۆنەیەوە لە لایەن خاتوو کوێستان قازانی پێشکەشکرا.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌شدا پارچە شێعرێک بەبۆنەی شەوی یەڵدا، شەوی لە دایک بوونی دوکتور قاسملوو لەلایەن ئاراز حوسەینی خوێندرایەوەو لەلایەن گڕووپی هەڵپەڕکێی کومیتەی یەکیه‌تیی لاوانەوە چەندین تابڵۆی جوانی هەڵپەرکێ پێشکەشکرا. بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ڕێزگرتنی کومیتە ناوچەی “رۆگالاند”ی یەکیه‌تیی لاوان له پێشمەرگەو خەباتکارانی بەشدار لەم شهویادهدا بوو که سەرەتا لەلایەن زانیار کەریمی، بەرپرسی کومیتەی لاوانه‌وه له‌وحی ڕێزلێنان پێشکێش به گەلاوێژ حەسەنزادەو محەممەد کەسرایی کراو پاشان لەلایەن ئه‌و به‌ڕێزانه‌وه لەوحی ڕێزلێنان‌و شاخە گوڵ پێشکەش به‌و که‌سانه کرا که سالانێکی زۆر له ته‌مه‌نیان پێشمه‌رگه بوون‌و خزمه‌تی حیزب‌و نیشتمانه‌که‌یان کردوه.
هه‌ر له‌و بهشهداو بۆ ڕێز گرتن لە هەوڵو تێکۆشانی بێوچانی زانیار کەریمی، بەرپرسی کومیتە ناوچەی رۆگالاندی یەکێتی لاوان لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری لاوانوه بە دەستە گوڵێکی تایبەت خەڵات کراو ڕێزی لێ‌گیرا.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌دا محەممەد کەسرایی، تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکڕات که پێوه‌ندێ له‌گه‌ڵ ڕۆژی پێشمەرگەو ئاڵا‌و شەوی یەڵدادا وتارێکی پێشکەش به بەشداربووان کرد‌و باسی گرنگیی ئەم سێ بۆنەیەی لە مێژووی گه‌لی کورد‌و حیزبی دێموکڕات‌دا کرد.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به چه‌ند بڕگه‌یه‌کی هونهریو شایی‌و شادیی به‌شداران درێژه‌ی پێدرا.