هیندێک کتێب هه‌ن که مرۆڤ له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا ده‌بێ حه‌تمه‌ن بیانخوێنێته‌وه و “نان و شه‌ڕاب” یه‌ک له‌و کتێبانه‌یه.
نان و شه‌ڕاب کاری نووسه‌ری گه‌وره‌ی ئیتالیایی “«ئینیا تیسیۆ سیڵۆنێ»”یه و ڕۆمانێکی تابڵێی جوان و سه‌رنجڕاکێشه، وه‌ک ده‌ڵین ئه‌و ڕۆمانه ژیانی خودی ئه‌و نووسه‌ره‌یه.
وه‌رگێڕی گه‌وره‌ی کوردی فارسینووس محه‌ممه‌د قازی له ساڵی 1353ی هه‌تاوی به زمانی فارسی وه‌رگێڕا و 16/1/1998یش ڕزگار ئه‌مین نه‌ژاد کردوویه‌تی به کوردی و ساڵی 2000 بڵاو ده‌بێته‌وه.
ڕۆمانی “نان و شه‌ڕاب” له کاتێکدا نووسراوه که نووسه‌ری کتێبه‌که له وڵاتی خۆی، (که ئه‌و کات ڕێبه‌ری ئیتالیا بنیتو موسولینی بوو) دوورخرابۆوه. هه‌ر بۆیه که‌سانیک که خوێندوویانه‌ته‌وه ژیانی که‌سایه‌تی یه‌که‌می چیرۆکه‌که ده‌شوبهێنن به ژیانی نووسه‌ر. له‌وانه‌یه که له ماوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه تووشی هیچ به‌سه‌رهاتێکی سه‌یروسه‌مه‌ره نه‌بین به‌ڵام دێڕبه‌دێڕی سه‌رنجڕاکێش و جوانه و ئه‌رزشی خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه.
نان و شه‌ڕاب بۆ یه‌که‌مجار له ساڵی 1936 و به زمانی ئاڵمانی چاپ کرا و له سوئیس بڵاو بۆوه و هه‌ر له هه‌مان ساڵدا وه‌رگێڕانی ئینگلیسیه‌که‌شی له له‌نده‌ن بڵاو بۆوه. نوسخه‌ی ئیتالیایی ئه‌و کتێبه هه‌تا ساڵی 1937 وه‌دیار نه‌که‌وت. که دوای شه‌ڕ سیلونه ئه‌و کتیبه‌ی به ته‌کمیلی و به زمانی ئیتالیایی له ساڵی 1995دا بڵاو کرده‌وه.
له پێشه‌کی کتێبه‌که‌دا باس له له‌خۆبردوویی و فیداکاری ده‌کرێ و باس له‌وه‌یه که ئه‌و چیرۆکه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی به‌خاچکێشانی عیسای مه‌سیحه. چێرۆکه‌که ئاوا ده‌ست پێده‌کا که “دون بینه‌دێتۆ” که پێشتر قه‌شه بووه ئێستا به ده‌ستووی پاپ یان هه‌مان قه‌شه‌ی گه‌وره سمه‌ته‌که‌ی لێساندراوه‌ته‌وه و ئێستا له‌گه‌ڵ خوشکی له دێهاتی ڕوکادی مارسیی ده‌ژی. له ڕۆژی له‌دایکبوونی 75ساڵیدا بڕیاره قوتابێکانی بێنه سه‌ردانی. ئه‌و قوتابیانه‌ی که له کاتی خوێندن ئاڕمان و باوه‌ڕی گه‌وره‌یان هه‌بوو و به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی که له خوێندن دوور که‌وتنه‌وه نه‌یانتوانی به‌و شێوه‌یه درێژه به‌و ئاڕمانانه‌ی خۆیان بده‌ن. ته‌نیا “پیترۆ سپینا” پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که‌یه که له به‌رابه‌ر بارودۆخی وڵاته‌که‌ی سه‌ری دانه‌خست و بڕیاری دا که به‌دژی سیاسه‌تی وڵاته‌که‌ی که ئه‌و کات کلیسا لایه‌نگری ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت بوو نه‌وه‌ک خه‌ڵک، و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خڵکیان ده‌چه‌وسانده‌وه و هه‌وڵیان ده‌دا که خه‌ڵک له چوارچێوه‌ی خوڕافه و مه‌زهه‌بدا بهێڵنه‌وه، شۆڕش بکا. کاریک که چل ساڵه ڕێژیمی ئێران کردوویه‌تی و نموونه‌ی به‌رچاویشی ئه‌و ڕیازه‌تکێشینه‌ی که له مانگی سه‌فه‌ر و موحه‌ڕه‌مدا ته‌حه‌مووڵی ده‌که‌ن حازر نین به هیچ له‌ون ده‌ستی لێ کێشنه‌وه ته‌نانه‌ت ئێستا که که دێوه‌زمه‌ی کۆڕۆنا هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه ئه‌و که‌سانه‌ی که له ژێر سوڵته‌ی خوڕافه‌ی مه‌زهه‌بین به باوه‌ڕێکی جیاواز ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه و ته‌نانه‌ت زۆر جار بیستوومانه‌وه له سوشیالمیدیادا بینیومانه که بنه‌ماکانی پاک و خاوێنیشیان ڕه‌چاو نه‌کردووه چوونکه باوه‌ڕیان وایه ئه‌وه مه‌زهه‌به که قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کا.
ئه‌و کات خه‌ڵکی ئیتالیا زۆر تێکه‌ڵ به خورافه و ته‌عه‌سوباتی مه‌زهه‌بی بوون و “پیترۆ سپینا” که له‌لای قه‌شه‌ی گه‌وره “دون بنیدیتۆ” ده‌رسی قه‌شه‌یه‌تی خوێندووه، ئێستا بۆته که‌سێکی سوسیالیست و به ته‌مای ده‌ستپێکی شۆڕشێک به دژی فاشیزمه. ئه‌و له کاتێکدا ده‌وڵه‌تی ئیتالیا به‌شوێنییه‌وه‌یه به قاچاغ و به جلی قه‌شه‌ییه‌وه و به ناوی “دون پائولۆ” گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له بێده‌نگیدا خه‌ریکه زه‌مینه بۆ شۆڕشێکی نوێ پێکده‌هێنی. ده‌وڵه‌تی موسولینی و ئه‌و کاتی ئیتالیا ده‌ستپێکه‌ر و داهێنه‌ری فاشیزم بوون و سپینا هاتبوو به دژی ئه‌و بیره ڕاوه‌ستابوو.
سپینا پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که نوێنه‌ری بیری سوسیالیزمه که به‌دژی فاشیزم شه‌ڕ ده‌کا. فاشیزم پڕه له وه‌حشه‌ت و سه‌رکووب که حکوومه‌تی موسولینی به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئیتالیایدا زاڵ کردووه هه‌ڵبه‌ت هه‌تا کۆتایی کتێبه‌که نووسه‌ر هیچ ناوێک له موسۆلۆنی ناهێنێ و ته‌نیا به ناوی (ئه‌له‌خ ئه‌له‌خ) و به هاواری (دووچه) به واتای سه‌رۆکه، سه‌رۆکی کافۆنه‌کان (کافۆن به مانای وه‌رزێره) ناوی ده‌با و له شوێنێکیشدا ده‌ڵێ ئه‌و که‌سه نه‌ناسراوه. ئه‌وه ئه‌و هه‌سته ده‌دا به خوێنه‌ر که فاشیزم خاڵێکی تایبه‌ت نییه که به له‌نێوچوونی که‌سێک ئه‌ویش ته‌واو بێ، به‌ڵام نموونه‌ی به‌رچاوی حکوومه‌تی موسولینی که له‌و ڕۆمانه‌دا باسی لێده‌کرێ و هه‌مووی بۆ له‌سه‌رڕی لابردنی خه‌ڵک و به‌ره‌و ئامانجه دزێوه‌کانی خۆیان ڕاکێشانی خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌وار و نه‌زان به‌ره‌و خوڕافه‌ی مه‌زهه‌بییه. وه‌ک باسم کرد ڕیک کارێکی که له چل ساڵدا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کردووه.
له‌و ماوه‌یه‌دا سپینا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکێکی زۆر ئاشنا ده‌بێ که یه‌کێک له‌و که‌سانه کچێکه به ناوی “کریستینا” که ئه‌ویش به باوه‌ڕی مه‌سیحیه‌ت هاتووه تا ببێ به ڕاهیبه و له ڕێگای قسه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه که هه‌ست به‌وه ده‌کا که بیری شۆڕشگێڕی ئه‌و هه‌مان وه‌فاداری و ئه‌رخلاقی باشی مه‌سیحیه‌ته. ئه‌و مه‌سیحیه‌ته‌ی که ئێستاش نه‌یده‌توانی قه‌بووڵی بکا که مه‌سیح کاریزما و ئوستووره‌یه.
سپینا هه‌رچه‌ندی که بیری سوسیالیستی هه‌یه به‌ڵام هه‌رگیز خۆی به که‌سێکی ته‌واو حیزبی نازانێ و هه‌موو کات خه‌ریکی ئیرادگرتن له خۆیه‌تی، هه‌رچه‌ندێک که باوه‌ڕی به سوسیالیسم هه‌یه به‌ڵام بیر له داهاتووش ده‌کاته‌وه.
له ماوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه ده‌بینین که سپینا له‌و سه‌فه‌ره‌یدا تووشی که‌سانێک ده‌بێ که ناچاری ده‌که‌ن که زیاتر بیر بکاته‌وه و خۆی باشتر بناسێ له کۆتایی کتێبه‌که‌دا به‌و ئاکامه ده‌گا که ئه‌وه‌ی که له دڵیدا بووه و بڕوای پێی بووه هه‌موو ئاکامی ئه‌و ده‌رسانه‌یه که له مامۆستاکه‌ی (دون بنه‌دیتۆ) وه‌ریگرتووه، و ئه‌وه‌ی که له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا حکوومه‌تی فاشیزم مه‌زهه‌بی له‌لا تاڵ کردبوو هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێستا ئه‌و هه‌سته بۆ زۆر له خه‌ڵکی ئێمه ڕوویداوه و هه‌ر ئه‌وه‌یه که من وه‌ک نووسه‌ری ئه‌و دێڕانه له‌گه‌ڵ قاره‌مانی ئه‌و ڕۆمان هه‌ستی له‌یه‌کچوونێکی زۆر ده‌که‌م.
سپینا له کۆتاییدا هه‌ست به جوانی مه‌زهه‌ب ده‌کا و ده‌زانێ که ئه‌گه‌ر مه‌زهه‌ب له خزمه‌ت خه‌ڵک بێ جوانییه‌کانی ده‌رده‌که‌وێ به‌ڵام چه‌ند ساڵ دوای نووسینی ئه‌و کتێبه له ئیران ده‌وڵه‌تێکی مه‌زهه‌بی دێته سه‌ر کار که خه‌ڵکیش و مه‌زهه‌بیش ده‌خاته خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت و ناوی کۆماری ئیسلامی له خۆی ده‌نێ واته له کاتێکدا هه‌مان حکوومه‌تی فاشیزمه که دووپات بووه‌ته‌وه، و ڕێک وه‌ک ئه‌و حکوومه‌ته‌ی موسولینی حکوومه‌تی خومه‌ینیش هه‌تا توانیوێتی خه‌ڵکی به خورافه‌ی مه‌زهه‌بی سه‌رقاڵ کردووه، وه هه‌ر ئه‌وه‌یه که چه‌ندین ساڵه خه‌ڵکی له ژێر سوڵته‌ی خۆی ڕاگرتووه.
نووسه‌ر له هه‌موو کتێبه‌که‌دا هه‌وڵی داوه که خورافه‌ی مه‌زهه‌بی بخاته ژیر پرسیار تا حکوومه‌تی فاشیستی موسولینی مه‌حکووم بکا و له‌و کاته‌دا باس له ئیراده‌کانی سوسیالیزمی دژه مه‌زهه‌ب ده‌کا ئه‌و له ناخیدا که‌سیکی مه‌سیحیه. له پێشه‌کی کتێبه‌که‌دا هاتووه که ئه‌وه کتێبه دووپات بوونه‌وه‌یه چیرۆکی به‌خاچکێشانی عیسای مه‌سیحه که گوتی (ئه‌وه نانی من و شه‌ڕابی منه، بخۆن و بخۆنه‌وه) و نان و شه‌ڕاب دووپاته‌ی هه‌مان به‌سه‌ر‌هاته.