ڕاووڕوتی هێزی ئینتزامیی و سپای پاسداران لە کوردستان بە بیانووی قاچاخی مەڕووماڵات پەرەدەستێنێ.
خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت لە دێهاتەکان سەرەڕایی نەبوونی دەڕفەت و هەلی کار و پیشەیەکی باش و جێگیر بە سەختی بژێوی ژیانیان دابیین دەکەن و لە ڕێگای سەرقاڵ بوون بە پیشەی وەڕزێری و بەخێوکردنی مەڕوماڵات لانیکەمی تێچووی ژیانیان دابین دەکەن .
لەم ڕۆژانەدا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە تایبەت (سپای پاسداران وهێزی ئینتزامیی) ئاستەنگ بۆ خەڵک دڕووست دەکەن و لە زۆربەی ناوچەکانیش دەستیان بە سەر مەڕوماڵاتی خەڵکدا گرتووە.
شایانی باسە کە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە بیانووی قاچاخی مەڕوماڵات دەست بە سەر مەڕوماڵاتی خەڵکی ئاواییەکاندا دەگڕن و هاوکات ئەوانەی کاسبکاری مەڕوماڵاتیشن لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ئاستەنگیان بۆ دڕووست دەکڕێت و دەست بەسەر ئاژەڵەکانیاندا دەگڕن، بەشێوەیەک کە لە یەک گوند نە بە سەیارەی بار هەڵگر نە بە هیچ ماشینێک ناتوانرێت یەک سەر ئاژەڵ بگوازرێتەوە خێرا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم دەستی بەسەردا دەگرن.
جێگای ئاماژەیە کە لە ناوچەکانی “مەرگەوەڕ، پیرانشار ، شنۆ ، سەردەشت و بانە” ئەم ساڵ زیاتر لە هەزاران سەریان مەڕوماڵت گرتووە و بە تاڵانیان بردووە و پاشان بە پارە بە خەڵکیان فڕۆشتوەتەوە.