نیۆیۆرک تایمز: کەسی ژمارە دووی ‘ئەلقاعیدە’ لە گەڵ کچەکەی لە ئێراندا کوژران.
سەرچاوە زانیارییەکان ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، پشتڕاستیان کردەوە کە “ئەبوو محەممەد ئەلمسری” کەسی ژمارە دووی ڕێکخراوی تێرۆریستی ئەلقاعیدە و یەکێک لە گەڵالە داڕێژەرانی هێرشی تێرۆریستی ساڵی ١٩٩٨ زایینی، بۆ سەرباڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەفریقا، سێ مانگ پێش ئێستا لە ئێران کوژراوە.
ڕۆژنامەی ئەمریکایی ” نیۆیۆرک تایمز” لە هەمبەر وردەکارییەکانی ئەم هەواڵە نووسیویە کە “عەبدوڵڵا ئەحمەد عەبدوڵڵا” ناسراو بە ” ئەبوو محەممەد ئەلمسری” بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەند کەسێک، سێ مانگ پێش ئێستا لە شەقامەکانی تاران کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، ئەبوو محەممەد ئەلمسری، لە گەڵ کچەکەی بە ناوی” مریەم” هاوسەری “هەمزە بن لادەن، کوڕی ئۆسامە بن لادەن، سێ مانگی پێش کە هاوکات بۆ لە گەڵ هێرشە تێرۆریستییەکەی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا، لە تاران کوژراون.
لەم ڕاپۆرتەدا، لە زمانی چەند بەرپرسی ئاگادار لەم هێرشەدا هاتووە کە دوای ئەوەیکە ڕێکخراوی زانیارییەکانی ئەمریکا، جموجوڵەکانی “ئەلمسری” و چالاکانی ڕێکخراوی تێرۆریستی “ئەلقاعیدە” دەخاتە ژێر چاوەدێریەوە، بە هاوکاری ئیسرائیل و ئەمریکا ئەو تێرۆریستە دەکوژن.
لە لایەکی دیکەوە تا ئێستا ڕێکخراوی تێرۆریستی ئەلقاعیدە، کوژرانی ئەم سەرکردە تێرۆریستەی خۆیانی ڕانەگەیاندووە و ڕێژیمی ئێرانێش بێدەنگی لێکردووە.
شایانی باسە کە عەبدوڵڵا ئەحمەد عەبدوڵلا، ناسراو بە ” ئەبوومحەممەد ئەلمسری” کەسی ژمارە ٢ی ڕێکخراوی تێرۆریستی ئەلقاعیدە، تەمەن ٥٨ ساڵ و یەکێک لە دامەرزێنەرانی ئەم گرووپە تێرۆریستیەیە، کە دوای” ئەلزەواهێری” کەسی ژمارە دووی ئەم ڕێکخراوە بووە.