كۆمەڵێك لە خەڵكی خەڵكی ئاوایی بوژان که له سێڵاوه‌که‌ی ئه‌م دواییانه‌دا زیانێکی زۆریان به‌رکه‌وتبوو، بۆ ناڕەزایەتی ده‌ربڕین بۆ قەرەبوونهكردنەوەی خەسارەتەكانیان لەبەردەم فەرمانداریی شاری كرماشان‌دا كۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موكریان، ئاوایی بوژان لە نزیك شاری كرماشان که نزیك بە هەزار ماڵ ده‌بێ، لە ناوچە بێبەشەكانی ئەم پارێزگایەیەو پاش بارانه تونده‌که‌ی ئه‌م دواییانه به‌هۆی سێڵاو زیانێکی زۆری به‌رکه‌وتو کاربه‌ده‌ستان قه‌ولی قه‌ره‌بوویان به خه‌ڵکه‌که دابوو، به‌ڵام ئێستا پشتگوێ‌یان خستوون.
خەڵكی ئەم ئاواییە دەڵێن دوای سێڵاوه‌که لە لایەن كاربەدەستانەوە بەڵێنیی ئه‌وه‌مان پێدرا كە نزیك بە ٢٥ میلیۆن تمەن واممان ده‌درێتی كە 5 میلیۆنی وەرنەگرنەوەو ٢٠ میلیۆنه‌که‌ی دیکه‌شی به قیستی مانگانە بده‌ینه‌وه، بەڵام ئێستاشی لەگەڵ بێ هیچ پووڵێکمان نه‌دراوه‌تێ.
شایانی باسه ئەم بارودۆخە لە حاڵێك دایە كە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ئاوایی بوژان چەند جار وشكەساڵی ڕووی تێکردوهو خەڵكی ئەم ئاواییە به ته‌واوی دهستهنگو هه‌ژار که‌وتوونه‌وه.