لاوێکی پیرانشاری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، لاوێکی کورد بە ناوی “محەممەد قادریئازەر” تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی گوندی “گەزگەسک”ی، شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
ئەو هێزانە بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان، لە لایەن کار بە دەستانی پێوەندیدارەوە هیچ وڵامێکی ڕوونیان وەرنەگرتووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر و تۆمەتی وپاڵدراو دژی “محەممەد قادریئازەر” هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.