پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ناوچەی ڕەبەت، بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە ناوی” سمایل مەحموودزادە” ناسراو بە “سمایل شاڵ قیت” بە هۆی نەخۆشییەوە لە ناوچەی ڕەبەت، کۆچیدوایی کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەورەو پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
شایانی باسە کە کاک”سمایل” ساڵی ٥٨ی هەتاوی، بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی لە بەردەکا و چەکی شەرەف بۆ پاراستنی خاکی نیشتمان دژبە داگیرکەرانی کوردستان دەکاتە شان و ماوەی چوارساڵ پێشمەرگە دەبێ کە بەداخەوە لە ئاکامی تۆپبارانەکانی رێژیم بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات کاک “سمایل” لاقێکی بریندار دەبێ و پاشان لە سەر ئیزنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دەگەرێتەوە نێۆخۆی وڵات و تاکاتی گیانلەدەستدانی وەفادار بە رێگا ڕێبازی شەهیدانی کوردستان دەمێنێتەوە و دڵە گەورەکەی بۆ ئازادی گەل و نیشتمانەکەی لیدەدا.
جێگای ئاماژەیە کە ئێستاش برایەکی کاک”سمایل” بە ناوی کاک” محەممەد” لە ڕێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا خەبات دەکا.