كۆمەڵێك لە نوێنەرانی ناوچە سنوورییەكانی كوردستان لە ڕەوتی تاوتوێكردنی لایەحەی ناوچەی ئازادو بۆ ناڕەزایەتی بە بڕیاری هەیئەتی سەرۆکایەتیی مەجلیس، شوێنی کۆبوونەوەکانی مەجلیسیان بەجێ هێشت.
ئەحمەد شۆهانی، نوێنەری خەڵكی ئیلام لە مەجلیس لە كۆبوونەوەی ئاشكرای ڕۆژی دووشەمەی مەجلیسدا لە پێوەندی لەگەڵ پەسندنەكرانی لایەحەی ناوچەکانی ئازادی بازرگانیو ئابووری ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ناوبراو گوتی، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەند لایەحەی پێكهێنانی ناوچەی ئازاد پەسند كراوە بەڵام چۆنە ئەو كات نەیانزانیوە كە پەسندكرانی ئەم لایەحەیە دژایەتیی لەگەڵ قانوونەكانی بەرنامە هەیەو پێویستی بە دوو لە سێی دەنگی نوێنەرانەوە هەیە، بەڵام کە نۆرەی ئیلام هات دژایەتیی لەگەڵ قانوون هەیە؟
نوێنەری خەڵكی ئیلام، ئەیوان، مێهران، شیروان و چەرداوڵ لە مەجلیس گوتی سەرم لەوە سوڕ ماوە كە بۆچی لە تێبینیی قانوون بۆ دروستكردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی كەڵك وەرناگیرێ، لایەحەی پێكهێنانی ناوچەی ئازادی بازرگانی كە ڕۆژی ڕابردوو لە دەستووری كاری مەجلیسدا بوو، دژایەتیی لەگەڵ قانوونی بەرنامەی پێنجەم نەبوو؛ هەروەها نیوە كۆی یەكی دەنگەكانیشی بەدەست هێنابوو، ١٠٠ كەس لە نوێنەرانی مەجلیس تەفسیرێکی دیكەیان لەم پەسندكراوەیەی ڕۆژی ڕابردووی مەجلیس هەبوو و ئەگەر ئێستا لە كۆبوونەوەی ئاشكرای مەجلیس وەڵام وەرنەگرنەوە، لە مەجلیس دچنەدەرێ.
پاش قسەكانی ئەحمەد شۆهانی، نوێنەری خەڵكی ئیلام لە پێوەندی لەگەڵ پەسندنەكرانی لایەحەی پێكهێنانی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە مەجلیس، كۆمەڵێك لە نوێنەرانی پارێزگاكانی دیكەی ئێرانیش بە هۆی پەسندنەكرانی هەمووی ئەم لایەحەیە لە شوێنی هەیئەتی سەرۆكایەتیی مەجلیس بە نیشانەی ناڕەزایەتی كۆبوونەوە.
محەممەد حەسەن ئەبووتورابی فەرد، جێگری سەرۆكی مەجلیس لە وەڵامی ناڕەزایەتیی ئەم نوێنەرانە گوتی، بە سەرنجدان بە داوای نوێنەران ئەم مەسەلەیە لە هەیئەتی سەرۆكایەتی كە لە ئەستۆی باهونەر بوو، تاوتوێ دەکرێتەوەو چارەنووسی دیاری دەكرێ.