هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی خۆپێشاندانەکانی سەرتاسەری خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، ناوەندەکانی دادپەروەری بۆ ئێران، مافی مرۆڤی ئێران و ناوەندی نێونەتەوەی “پێکەوە دژی سێدارە” ڕایانگەیاند کە لە مانگی ڕێبەندان دادگایەکی خەڵکیی لە “لاهە” بە دواداچوون بۆ پەروەندەی کوژراوانی خۆپێشاندەرانی خەزەلوەری ٩٨ دەکەن.
بەڕێوەبەری ناوەندەکانی مافی مرۆڤی “دادگای نێودەوڵەتیی خەڵکیی خەزەڵوەر” جەختیان کردەوە کە ئەم دادگایە لە وڵامی داواکاری بنەماڵەی کوژراوان بۆ سکاڵاکانیان و کەمتەرخەمی ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی و کۆمەڵگەی جیهانی سەبارەت بە کوشتاری ناڕازیانی خەزەلوەری ٩٨ بەڕێوە دەچێ.
هەواڵنێری ڕۆیتێرز لە راپۆرتێکی خۆیدا لە زمانی سێ بەرپرسی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران ژمارەی کوژراوانی دوو حەوتووی خۆپێشاندەرە سەرتاسەرییەکانی ئێرانی بۆ زیاتر لە ١هەزار و ٥٠٠کەس ڕاگەیاند و بەقسەی ئەو بەرپرسانەی وەزارەتی ناوخۆی ڕێژیم لە نێو ئەو کوژراوانەدا، ١٧مێرمنداڵ و ٤٤٠یان ژن بوون.
لە درێژەی “دادگای نیودەوڵەتی خەڵکیی خەزەڵوەر” کە لە مانگی بەفرانبار بۆ ماوەی ٣ڕۆژ لە “لاهە” بەڕێوەدەچێ، بەشێک لە مافناسانی نێودەوڵەتی، شایەتحاڵانی بنەماڵەی کوژراوان، شایەتحاڵانی ڕاستەوخۆی ڕووداوەکە و کارناسانی ئەو بوارە ئامادەی دادگاکە دەبن.
بەپێی راگەیاندنی ڕێکخراوی “دادپەروەری بۆ ئێران”، مافی مرۆڤی ئێران و ڕێکخراوی نێوتەوەیی “پێکەوە دژ بە سێدارە” تائێستا دەیانکەس لە ئەندامانی بنەماڵەکان شایەتحاڵانی ڕاستەوخۆ، پێشوازی لە بەڕێوەبردنی دادگاییەکی لەم شێوەیە دەکەن.
بە وتەی ناوەندی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە نێوان ئەو مێرمنداڵانەی کە لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە کوژرابوون، ٢٢کوڕی ١٢تا١٧ساڵان بوون و هەروەها مێرمنداڵێکی کچیش کە تەمەنی ١٠سالان دەبوو کوژراون.