بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین بە ناوی “فەرهاد وسووقی”لە بەندیخانەی خوڕەماوا لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری٩٩ی هەتاوی، بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین بە ناوی فەرهاد وسووقی دانیشتووی نووراوای لوڕستان لەژێر ئەشکەنجەی هیزەکانی ئتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەندیخانەی خوڕەماوای لوڕستان گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ناوبراو سێ حەوتوو لەمەوبەر بە تاوانی بەشداری لە کوشتنی کەسێکی خەڵکی نووراوای لوڕستان دەسبەسەر کراوە و لەوکاتەوە لە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی خوڕەماوا ڕاگیرابوو.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم پێشتر یەکێک لە گیراوانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی بە ناوی “حوسێن جووزی” دەسبەسەردەکەن و لە ژێر ئەشکەنجەدا دەیکوژی و دواتر بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکە دوو برا بە ناوەکانی فەرهاد و مستەفا وسووقی کە ئەوانیش لە هەمان خۆپێشاندانی ساڵی ٩٨ی هەتاویدا دەسبەسەرکراون وەکوو بکوژی حوسێن دەناسێنن و بەمشێوەیە هەم حوسێن جووزی” و هەم فەرهاد وسووقی لە ژێر ئەشکەنجەدا دەکوژن و مستەفا وسووقی سێ مانگ پێش هەر بەم تۆمەتە دەگیرێ و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی خوڕەماوا ڕاگیراوە.