ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکی ڕایگەیاند، ئێران بەپێچەوانەی بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناوکی، پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی بۆ ١٢هێندەی زیاد کردوە و سانتریفیوژە پێشکەوتووەکانی بۆ ژێرزەوی گواستۆتەوە.
ئاژانش لە ڕاپۆرتی وەرزیی نویی خۆیدا ڕایگەیاند، پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراو بە چڕی لە ١٢ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی بۆ ٢هەزار و ٤٤٢.٩ کیلۆ بەرز بووەتەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێی ڕێککەوتنی ناوکی ئێران بە لانی زۆرەوە ئۆرانیۆمی ڕێگەپێدراو ٢٠٢.٨ کیلۆ پاشەکەوت بکا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانس، ئێران هەروەها بەچڕی درێژە بە پیتاندنی ئۆرانیۆم دەدات و ئەمە لە کاتێکدایە کە “بەرجام” ڕێگەی بە ئێران نەداوە کە زیاتر لەسەتا ٦٧.٣ ئۆرانیۆمی پیتێندراو پاشەکەوت بکات.
هەربەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئاژانس هەروەها ئێرانی ئاگادار کردووەتەوە کە شیکردنەوەکانی تاران لە بارەی بوونی مەوادی ناوکی لە ماڵپەڕێکی نەناسراو کە لە باری فەننییەوە جێی باوەڕ نییە و داوای لە ڕێژیمی ئێران کردووە بە زووترین کات و بە دروستی زانیاریەکانی پێویست بخاتە بەردەستی ئاژانس.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی رایگەیاند کە، ئێران بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ڕێککەوتنی ناوکی یەکەمین بەستە لە سانتریفیوژە پیشکەوتووەکانی لە ماڵپەڕی “نەتەنز” گواستۆتەوە بۆ ژێرزەوییەکی نوێ هەر لەو شوێنە.
ڕۆیتێرز بە ڕەخنەگرتن لە دیپلۆماتکارێکی ئاگادار ڕایگەیاند، ئێران کاری دامەزراندنی یەکەمین بەستەی سانتریفیوژە پیشکەوتووەکانی لەو ماڵپەڕە ژێرزەویە تەواو کردوە و لە کاتی دامەزراندنی بەستەی دووهەمدایە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ئێران پێشتر ئاژانسی ئاگادار کردووەتەوە کە بە نیازە سێ بەستەی سانتریفیوژە پێشکەوتووەکانی خۆی بۆ ئەو ماڵپەڕە ژێر زەوییەو دەگوازێتەوە.