کچێکی لاو بە ناوی “مەهناز مورادی” تەمەن ٢٥ ساڵ بەهۆی لێدانی دەرزی هەڵە، لە نەخۆشخانەی مەریوان گیانی لە دەست دا
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “مەهناز مورادی لەدایکبووی گوندی “دزڵ”ی، سەوڵاوا و دانیشتووی شاری تارانە و پاش گەڕانەوەی بۆ ماڵی خزمەکانی لەو گوندە تووشی کۆرۆنا دەبێ و پاش سەردانی بۆ نەخۆشخانەی “فەجر”ی مەریوان، دوای ٢٤ کاتژمێر گیانی لە دەستدا
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێک لە پزیشکەکانی نەخۆشخانەی مەریوان، بەهۆی لێدانی دەرزی بە هەڵە، بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەو ژنە لاوە.
شایانی باسە کە هەواڵی گیان لەدەستدانی “مەهناز مورادی”، لە لایەن یەکێک لە پەرەستارەکانی نەخۆشخانەی مەریوان بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندرابوو و ئەوەشی باسکردووە کە ئەو ڕووداوە زیاتر لە یەک مانگە ڕوویداوەو و تا ئێستا بە میدیایی نەکراوە.
جێگەوی وەبیر هێنانەوە کە ساڵانە لە ئێران بە دەیان کەس بەهۆی کەمتەرخەمیی ناوەندە دەرمانییەکانەوە و هەڵەی پزیشکیی گیانیان لە دەستدەدەن.