له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕێوڕه‌سمێک به‌بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا، شهوزستانو شه‌وی له دایکبوونی دوکتور قاسملوو، ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی کورد‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا که له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و یه‌کیه‌تیی ژنانه‌وه ڕێکخرابوو، شه‌وی یه‌ڵدا وه‌ک بۆنه‌یه‌کی مێژوویی‌و فهرههنگیو شه‌وی له دایکبوونی دوکتور قاسملوو به‌ڕز ڕاگیرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌و شهویادهدا په‌یامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه له‌لایه‌ن مسته‌فا مه‌عرووفی، رێکخه‌ری کاروباری ڕێکخراوه‌کانی حیزب پێشکێشکرا.
مسته‌فا مه‌عرووفی له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا باسی له مێژووی شه‌وی یهڵداو جێگه‌ی ئه‌و بۆنه‌یه له فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا کرد‌و تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که شه‌وی یه‌ڵدا بو کورد جیا له‌وه واتایه‌کی دیکه‌شی هه‌یه‌و ئه‌ویش شه‌وی له دایکبوونی شه‌هید دوکتور قاسملووی نه‌مر، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه.
مسته‌فا مه‌عرووفی له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا په‌ڕژایه سه‌ر ئه‌ندێشه‌و بۆچوونه‌کانی دوکتور قاسملوو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی ژنان‌و لاوان‌دا.
ڕێکخه‌ری کاروباری ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی حیزبی دێموکڕات له‌و پێوه‌ندییه‌دا باسی ئه‌وه‌ی کرد که له ئه‌ندێشه‌کانی قاسملوودا ژن خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی به‌رزه‌و قاسملوو هه‌وڵی ئه‌وه بوو که ژن له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا که‌سایه‌تیی شیاوی خۆی ههبێو شوێنپه‌نجه‌ی به‌سه‌ر ڕووداو و ئاڵۆگوڕه‌کان له کۆمه‌ڵگادا دیار‌و به‌رچاو بێ.
مسته‌فا مه‌عرووفی له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا له ده‌لاقه‌ی ڕوانگه‌و بۆچوونه‌کانی دوکتور قاسملووڕا باسی پێگه‌ی لاوان‌و نه‌خشی ئه‌وان له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی کوردی کرد. به‌ڕێزیان گوتی دوکتور قاسملوو ئیمان‌و بروایه‌کی زۆری به په‌روه‌رده‌ی لاوان‌و قورسایی ئه‌وان له پڕۆسه‌ی وشیاریی نهتهوهییو به‌ڕێوه‌بردنی خه‌بات بۆ ماف‌و ئازادییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردی کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا په‌یامی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تیی لاوان‌و ژنانی دێموکڕات له‌لایه‌ن ئاره‌زوو عه‌زیزی، جێگری سکرتێری لاوانه‌وه پێشکێشکرا.
له‌و په‌یامه‌دا به ئاماژه به هیوای دوکتور قاسملوو به لاوان‌و ژنان هاتبوو که
جێی خۆیەتی ئێمەی ژنان‌و لاوانی دێموکراتیس شێلگیرانەتر لە جاران رێبواری رێگای ئەم رێبەرە نەمرە بین‌و شەوی یەڵدا کە هاوکاتە لەگەڵ شەوی لەدایکبوونی دکتوور قاسملوو، پەیمان لەگەڵ بیر‌و رێباز‌و ئامانجەکانی ئەو رێبەرە مەزنە نوێ بکەینەوە.
له بڕگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا په‌خشانه شێعرێک له‌لایه‌ن سۆیلا قادری، غه‌زه‌لێک له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د قادری پێشکێش به به‌شداربووان کران‌و شهویادهکه به چه‌ند بڕگه‌یه‌کی هونه‌ری درێژه‌ی پێدرا.
له به‌شی هونه‌ریی شهویادهکهدا هونه‌رمه‌ندان ساوێن و سابات له‌گه‌ڵ تاهیر خه‌لیلی چه‌ند گۆرانییه‌کیان پێشکێش کرد که له‌لایه‌ن به‌شدارانی شهویادهکهوه به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا.