خاتوو”خونچە میرسەیدی” ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری شنۆ بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەند رۆژ لەمەو پێش، خاتوو”خونچە میرسەیدی” ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری شنۆ بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا کۆچیدوایی کرد و بۆ هەمیشە دڵە پڕ لە هیوا و گەورەکەی لە لێدان کەوت.
شایانی باسە کە خاتوو “خونچە میرسەیدی” خوشکی کاک سەید “خدر میرسەیدی”، یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی حیزبی دێموکراتە لە دەروەی وڵاتە.
خاتوو خونچە لە پاش شۆڕشی گەلانی ئێران، پێوەندی بە یەکیەتیی لاوانەوە دەگرێ و بەو پەڕی لە خۆبردوییەوە لە کارو چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە بەشدار دەبێ و دواتر دەبێتە ئەندامی چالاکی تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکرات.
جێگای ئاماژەیە کە خاتوو”خونچە میرسەیدی” ژنێکی نیشتمانپەروەر و دێموکرات بوو کە لە تەشکیلاتی نهێنی حیزبدا بە ناوی تەشکیلاتی” سەرچڵ” دڕێژە بە چاڵاکییەکانی دەدا و تا دوا هەناسە ڕێبوارێکی بەئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە.
لەلایەن ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی خاتوو” خونچە میرسەیدی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.