دەوڵەتی فەرانسە، ٤ قوتابی بە هۆی پەرەپێدان بە تێرۆر لە قوتابخانەیەکی ئەو وڵاتە دەسبەسەر کرد.
پۆلیسی فەڕانسە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، رایگەیاند کە ٤ قوتابی کە یەکیان کچە بە تاوانی پەرەپێدان بە تیرۆر لە قووتابخانەیەکی شاری ئالبرویل لە ناوچەی سووا دەسبەسەر کرد.
شایانی باسە کە قووتابییەکان تەمەنیان دە ساڵە و لە قوتابخانە گووتویانە، ئەگەر مامۆستاکەی ئێمە بێڕیزی بە پێغمبەر بکات، دەیکوژین! مامۆستای ئەو قووتابیانە ڕۆژی سێی نوامبێر نامەیەکی هەڕەشە ئامێزی بۆچووە و تێیدا پێی گووتراوە: کارت تەواو بووە! ” مردووی”.
بە پێی ڕاگەیاندنی دادگای شاری دشامبری، دوای تۆمار کردنی سکاڵا لەسەر ئەو چوار قوتابیە، دەسبەسەر و دواتر کچەکەیان ئازاد کردووە و سێ کوڕەکەش دوای قەبووڵکردنی ئەو قسەی کردوویانە داوای لێبوردنیان کردووە.
لەو کاتەوە سەری “ساموئێل پێتی” مامۆستا فەڕانسەییەکە لە لایەن تیرۆریستێکی ئیسلامی بڕدراوە، هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ دۆسیەی ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ تێرۆریزم لە فەڕانسە کراوەتەوە.
بەدوای ڕووداوی کوشتنی “ساموئیڵ پێتی مامۆستا مێژوو، مەکرۆن سەرۆککۆماری فەڕانسە بە توندی باسی لەوە کرد کە دەوڵەتی فەرانسە ڕێگەنادا کە بنەما و پرنسیپە دێموکراتیکەکانی ئەو وڵاتە لە لایەن تۆندئاژۆکانەوە پێشێڵ بکرێ و هەروەها ڕایشیگەیاند کە ئەوان لە گەڵ ئایینی ئیسلام کێشەیان نیەو بەڵکوو بە دژی تۆندئاژۆیی دەوەستنەوە.