مەریەم ئیبڕاهیموەند، نووسەر و دەرهێنەری سینەمای ئێران، کە لە زیندانی ئێڤین ڕاگیرابوو بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین، ڕاگوازرا.
ڕۆژی ١٧ی خەزەڵوەر “مریەم ئیڕاهیموەند”، نووسەر و دەرهێنەر، کە بە تۆمەتی درووستکردنی فیلمی بێڕەوشت، دەسبەسەر کراوە و لە بەندیخانەی ئێڤین ڕاگیرابوو بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین، گوازرایەوە
مەریەم ئیبڕاهیموەند ژنە نووسەر و دەرهێنەر، کە تا ئێستا چەند فیلمی بەرهەمهێناوە، بۆ نموونە فیلمی (پانسیون دختران) کە سەبارەت بە دەسدرێژیکردنی سێکسی بۆ سە ر کچان بوو و لەو فیلمەدا هەوڵی ئەوەی دابوو کچان لەو بوارانەدا چاوکراوەتر بن و هەروەها فیلمی (۲۴ی سپتامبر)، کە باسێک لە سەر “منا”ی، عەڕەبستان کراوە و جێی ئاماژەیە کە هەر دوو فیلمەکەی کە ناوبراو سازی کردبوون لە لایەن ئیدارەی ئێرشادەوە ئیزنی بڵاوکردنەوەی پێدرابوو، سەرەڕای ئەوەش لە لایەن دەزگای قەزایی بە ٧ ساڵ بەندکران حوکم دراوە.
سەرەڕای دۆخی مەترسیداری نێو زیندانەکان بە هۆی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەسبەسەرکراوان لە چەند مانگی ڕابردوودا و لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، و هەر وەها سەپاندنی حوکمی بەندکران بە سەر چالاکانی سیاسی و مەدەنیدا، بۆ جارێکی دیکە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەلماندیانەوە کە گیانی مرۆڤەکان بە لای ئەوانەوە هیچ بایەخێکی نییە، و بە گوشار خستنە سەر زیندانیانی سیاسی و چالاکانی بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئامانجیان سەرکوتکردن و ترساندنی کۆمەڵگەیە.
چالاکانی بواری ژنان، وێڕای مەحکومکردنی گوشار بۆ سەر زیندانیانی سیاسی، خوازیاری ئازادکردنی بە بێمەرجی هەموو زیندانیانی سیاسی و هەموو ئەو کەسانە بوون کە لە بەندیخانەدان و پەروەندەی ئەوانیان بە پەروەندەی ئەمنییەتی ڕاگەیاندووە
شایانی باسە کە لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ئەوەی بایخی نەبێ و گرینگی پێنەدرێ گیانی مرۆڤەکانە و ساڵانە بە سەدان کەس لە ڕووناکبیران و ئازادیخوازان لە زیندانەکانەدا بە بیانووی جۆراوجۆر حوکمی بەندکران و زیندانی درێژماوەیان بە سەر دادەسەپێ.