ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند عەبدوڵلا ماچکەیی سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ئەو هونەرمەندەو کۆمەڵگای هونەریی کوردستان کرد.
لە پەیامەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا هاتوە کە عهبدوڵلا ماچکهیی لە ریزی ئەو هونەرمەندە نەتهوهیییانهدا بوو کە رۆڵی گرینگیان لە پاراستنو گواستنەوەی گۆرانیو هونەری کورددا گێڕا.
عبداللە قوربانی، ناسراو بە عەبە ماچکەیی، هونەرمەندی نەتەوەیی کورد کە ڕۆژی شەممە، ٢٨ی سەرماوەز لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد، دۆینێ لە نێو ئاپۆرای جەماوەری خەمخۆری هونەرو گۆرانیی کوردی لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی بە خاک سپێردرا.