دوای ئه‌وه‌ی خامنه‌یی ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا گرت، مایك پۆمپێئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بە توندی ڕه‌خنه‌ی لە “عه‌لی خامنه‌یی”، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران گرت.
ئێوارەی شەممە ١٧ی خەزەڵوەر، مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له توویتێكدا له لاپەڕەی تایبه‌تی خۆی له توویتێر، ڕووی قسه‌كانی له خامنه‌یی كرد و نووسی، “خودی خۆت به میلیۆنان دۆلارت بە گەندەڵیی ماڵی دزیوەو هەروەها هه‌ڵبژاردنەکانی ئێوه ته‌نیا گاڵته‌یه‌كه، كه به سه‌دان كاندید و بەربژێر لە ڕەکابەتی سیاسی‌دا دوور دەخرێنەوە.
پۆمپێئۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست برسیه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنێ، چونكه تۆ له پێناو پارێزگاریكردن له ده‌سه‌ڵاتی دزه‌كان به میلیاردها له شەڕە به وهكاڵهتهكان خه‌رج ده‌كه‌ی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی توویتەکەیدا نووسی: ئەمریکا گەورەترین وڵاتە لە تەواوی جیهاندا و ئێمە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژە دەکەین کە گەلانی ئێران، بە ئاواتەکانیان بگەن و تۆش دەزانی ئاواتەکانیان چییە؟
ئەم قسانەی پۆمپێئۆ، له وه‌ڵامی توویتێكی خامنه‌ییدا هاتوون، كه لە لاپەڕه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له توویتێردا بڵاوكرایه‌وه و به زمانی ئینگلیزی ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا گرت و نووسیبووی: “دۆخی ناوخۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه خۆیان له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان باسی لێوه ده‌كه‌ن، ته‌نیا شانۆگه‌رییه‌كه! ئه‌مه نموونه‌یه‌كه له‌سه‌ر ڕوخسارێكی ناشیرینی دێموكراتیهتی لیبراڵی له ئه‌مریكا”.
خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو، “به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامه‌كان، ته‌نیا شتێكی ڕوون و ئاشكرا هه‌یه، ئه‌ویش نیشاندانی ڕووخسارێكی نوێی سیاسی، مه‌ده‌نی و ئه‌خلاقی راسته‌قینه‌ی “رژێمی” ئه‌مریكایه”
قسەکانی خامنەیی لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران یەکێک لە وڵاتە نادێموکرات و دیکتاتۆرەکانی جیهانەو لە ساڵی ٨٨ی هەتاوی هەر بە فەرمانی خامنەیی خەڵکێکی زۆر کە ناڕازیبوون لە ئاکامی هەڵبژرادنەکانی سەرۆککؤماری و دەستێوەردانی سپا، کوژران و بریندار و دەستبەرکران.