سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ١٧ی خەزڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک “مەحموود مستەفایی” خەڵکی گوندی “شڵماش” و برای شەهید “مەلا ئاوارە” و هاوڕێ کاک “مستەفا شڵماشی” ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە تەمەنی ٧٥ ساڵی و بە هۆی نەخۆشیی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
كاك مه‌حموود كوردێكی دڵسۆز و تێكۆشه‌ر و نیشتمانپەروەر و جێی رێز و متمانەی کۆمەڵانی خەڵک بوو کە له پێناوی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا تووشی ئازار ئه‌شكه‌نجەیەکی زۆر ببۆوە. هه‌ر له ساڵی ١٣٤٣ ی هه‌تاوییه‌وه له ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكڕاتی كوردستاندا دڵسۆزانه تێكۆشا و تا دواهه‌ناسەکانی ژیانیشی به رێبازی پیرۆزی حیزبی دێموكرات وه‌فادار مایه‌وه.
له ساڵه‌كانی ٤٦- ٤٧ هەتاوییدا چالاكانه هاوكاری پێشمه‌رگه و كادره‌كانی حیزبی کرد و به هاوكاری له‌گه‌ڵ شه‌هید “مه‌لا ئاواره”ی برای، له راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی حیزب‌دا چالاكانه له جوڵانه‌وه‌دا به‌شدار بوو.
له پاییزی ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی به‌هۆی چالاكی به‌رچاوییه‌وه له لایه‌ن ده‌زگای ساواكی رێژیمی جینایه‌تكاری “حه‌مه‌ڕه‌زا شا”وه کەوتە ژێر چاوەدێری و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌هیدكرانی “مه‌لا ئاواره”ی برایدا، ئه‌ویش ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ ماوه‌ی ٣ ساڵان له سیاچاڵه‌كانی “جەڵدیان” و “ورمێ” ئازار و ئه‌شكه‌نجه درا. سەرەڕای ئەو هەموو ئازار و ئەشکەنجەیە، كاك مه‌حموود قورس و قایم و بە ئیمانێکی پتەوەوە چۆکی بۆ دوژمن دانەدا و نهێنییە تەسکیلاتییەکانی حیزبی پاراست و دوای ئازادبوونیشی ده‌ستی له كوردایه‌تی هه‌ڵنه‌گرت و بەپێی دەرفەت خزمەتەکانی خۆی بە نەتەوەکەی درێژە پێ دا و ته‌نانه‌ت له دوای شکستی جوڵانەوەی ٤٦-٤٧ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش، هاوكاریی جوڵانه‌وه‌ی كوردی له باشووری كوردستان کرد، به‌تایبه‌ت له شۆڕشی نوێی ئه‌و به‌شه‌دا كه له دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلوول سه‌ری هه‌ڵدا.
له دوای ڕووخانی ڕێژیمی پاشایه‌تی، كاتێك حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌ستی به خه‌باتی ئاشكرا كرده‌وه، كاك مه‌حموود بوو به كادری حیزب له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك دیسان ماڵ و منداڵی به‌جێ هێشت و هه‌موو كاتی خۆی بۆ چالاكیی حیزبی ته‌رخان كرد.
له دوای داگیركرانه‌وه‌ی كوردستان له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه، به ناچاری ژیانی ئاسایی ده‌ست پێ كرده‌وه‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌جێ نه‌هێشت، به‌ڵام سه‌رەڕای فشاری زۆری ڕێژیم و چاوه‌دێری بەردەوامی ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌رییه‌وه، وه‌ك هه‌میشه به رێبازی پیرۆزی شه‌هیدان وه‌فادار مایه‌وه‌و تا دواهه‌ناسه‌ی له سه‌نگه‌ری نه‌هێنیدا خه‌باتی كوردایه‌تی درێژه پێ دا.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورەی شڵماشی بە گشتی و هاوڕێ کاک مستەفا شڵماشی بە تایبەتی دەکات و خۆی لەو خەمە قورس و گرانەدا بە شەریک و بەشدار دەزانێ.