کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر دێموکراتدۆست لە ناوچەی ئالانی سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دێموکراتدۆست کاک”عەباس عەباسی” ناسراو بە عەباسی حاجی محەممەدی ئەشکان، لە ناوچەی ئالانی سەردەشت، بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا و بۆ هەمیشە دڵە گەورە و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
شایانی باسە کە کاک عەباس حاجی محەممەدی، کەسایەتی دیار و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و کوڕێکی بۆ ماوەی چەند ساڵ لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا پێشمەرگە بووە و ئێستا ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکراتە لە دەرەوەی وڵات.
جێگای ئاماژەیە کە باوکی کاک “عەباس” بە ناوی حاجی” محەممەد” ئەندامێکی چالاک و هەڵسووڕی ساڵەکانی ٤٦و٤٧ی هەتاوی بووە و بەردەوام ماڵەکەیان جێگای حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کاک عەبباس سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەس و کاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.