کەسایەتییەکی خوشناو و ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی ١٦ی خەزوڵوەری ٩٩ی هەتاوی، کاک” محەممەد مەعرووفی’ کەسایەتیی خۆشناو و ئەندامی چالاکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە ماڵاوایی لەژیان کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەورە و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
شایانی باسە کە کاک”محەممەد مەعرووفی” کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بووە و یەکێک لە ئەندامە هەر چالاکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوخۆ بووە کە هەر ئەرک و کارێکیان لە لایەن حیزبەوە پێ سپاردبایە بێ ترس و دڵەڕاوکێ جێبەجێی دەکرد.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کاک”محەممەد مەعرووفی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وخزم و کەس وکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.