• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بۆ جارێکی دیکە تێرۆری میکونووس هاتەوە نێو مێدیاکانی ئاڵمان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/11/07
جۆری بابەت: جیهان

ڕۆژنامەی دیتسایتی ئاڵمان لە وتارێکدا لەژێر ناوی “تێرۆری ڕێستۆرانی میکۆنوس، کێ ئاشکرای کرد” ڕاپۆرتێکی ئامادە و بڵاو کردۆتەوە.
ڕۆژنامەی دیتسایت لە ئاڵمان لە ڕاپۆرتێکدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەزەڵوەر بەرانبەر بە پێنجی نوامبری ٢٠٢٠، نووسیوویەتی: “تێرۆری ڕێستۆرانی میکۆنوس لە ١٧ی سپتامبری ١٩٩٢، گەورەترین چالاکیی تێرۆریستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵاتێکی دەرەکی بوو، ئەم تیرۆرە کە لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو پاش شەڕی دووهەمی جیهانیی بە مەزنترین کردەوەی جینایی لەم وڵاتە پێناسە کراوە، کە شەپۆلێکی بەرینی ناڕەزایەتی پێکهێنا.
ئەو تێرۆرە، هەتا بە ئەمڕۆش، مۆتەکەی ئێرانییە کۆچەرەکانە کە لە دەستی ڕێژیمی تۆڵەئەستێنی خۆیان هەڵهاتوون و لە وڵاتی ئاڵمان بوون بە پەنابەر، لە ڕۆانگەی تاران، هیچ ئێرانییەکی دانیشتووی ئەو دیوی سنوور، کە دژی نیزام چالاکی دەکا، نابێت هەست بە ئاسوودەیی بژی و ئەمنییەتی گیانیی هەبێ.
پاش تێرۆری میکۆنوس، لە نێوان باڵوێزەکانی ئاڵمان، مەئموورانی بەدواچوونی قەزایی، ناکۆکیی و دەمەقالێ ڕوویداوە. لەلایەک مەئموورانی لێکۆڵینەوە خوازیاری ناساندنی تاوانبار و سزای ئەوان بوون، و لەلایەکی دیکەوە سیاسەتی دەرەوەی ئاڵمان، کە پاش مردنی خومەینی لە هەوڵی دووبارە دەسپێکردنەوەی پەیوەندیی نوێ لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بوو، هیچ ئۆگرییەکی بە مەحکوومکردنی ڕێژیمی ئێران بە ڕوون و ئاشکرایی نەبووە.
ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها نووسیوویەتی: “ناکۆکی دەزگای دیپلۆماسی لەگەڵ هێزی بەڕێوەبەری و قەزایی ئاڵمان ڕوویدا؛ بەڵام لەگەڵ پرسێکی نوێ و توند کە پیشینەیەکی نەبووە و ئیتر بارودۆخی ئەمڕۆ بە جۆرێکی دیکەیە. ئەمڕۆ دادستێنی ئاڵمان لە پەیوەندیی لەگەڵ “سەلیم خان چانگوشوێکی” کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە ناوچەی “تیرگارتن” لە بێرلین، لەلایەن مەئموورانی ڕووسیەوە کوژرا، قامکی تاوان بە ئاشکرا بۆ ڕووسیە درێژە دەکات.”
ڕۆژنامەی دیتسایت لەو ڕاپۆرتەیدا، نووسیوویەتی: “بەڵام بە پێچەوانەی ئەمڕۆ، لەو کاتەدا لە پەیوەندیی لەگەڵ تێرۆری بێرلین، بارودۆخەکە بەو شێوە نەبووە و مەئموورانی لێکۆڵینەوە دەبوو هەوڵی زۆریان بدایە تا بتوانن سەرکەوتوو بن کە داخوازییەکەیان سەبارەت بە سزای تاوانباران و بکوژانی ئەو تێرۆرە بسەلمێنن.”
لە کۆتاییدا، (کە نزیک چوار ساڵی خایاند)، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران و هەروەها ڕێکخراوی ئیتلاعات و ئەمنییەتیییەکەی، وەکوو تاوانباران و تێرۆری میکۆنوس مەحکووم کران و بکوژەکان (٥ کەس) بە زیندان مەحکووم کران، بەڵام لەو ماوەیەدا، تەنانەت هەتا کۆتایی کاری دادگا، پرسیارێکی گرینگ هەروەها بێ وڵام ماوەتەوە.
ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەیدا، نووسیوویەتی: “سیخور کێیە؟
بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی سرویسی زانیاریی ئاڵمان، تاوانباران لە کاتی ئەنجامدانی تێرۆر لە ڕێستۆرانی میکۆنوس، سەرچاوەیەکیان هەبووە کە بەبێ بوونی ئەو بە هیچ شێوەیەک حمامی خوێن ئەنجام نەدەدرا، ئەو کەسە کێیە؟
ئەو ڕۆژنامەیە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا، نووسیوویەتی: “لە لێکۆڵینەوەی نوێدا، خاوەن ڕێستورانەکە سەرنجی هەموو کەسی بۆ لای خوی ڕاکێشا. ئەو لەگەڵ ئەو چالاکییەدا،(تێرۆری میکۆنوس)، چ پەیوەندییەکی هەیە؟
ئەو ڕۆژنامەیە نووسیوویەتی: “عەزیز غەفاری پاش شۆڕشی گەلانی ئێران، لە ڕێگای تورکیەوە خۆی گەیاندۆتە ئاڵمان و پاش ماوەیەک لە یەکەم پەیوەندیی دەرەوەی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لە “حەوتووی سەوز”(پێشانگای نێونەتەوەیی بەرهەمی جووتیارن و ئاژەڵداران)، بەو شێوەیە کە خۆی باسی کردووە لەگەڵ کازمی دارابی ئاشنا دەبێت.”
عەزیز پاش ماوەیەک دەبێتە خاوەنی ڕێستۆرانی میکۆنوس، کە داهاتێکی کەمی هەبووە بەڵام لە شەوی تێرۆرەکەدا، بڕی پێنج هەزار مارک لەو ڕێستۆرانە دۆزراوەتەوە و ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە شەوی کۆبوونەوەی “دوکتور شەرەفکەندی” لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، کاتژمێر ١٠ی شەو عەزیز سەردانی دەرەوەی ڕێستۆرانەکە دەکات، هەتا تیمی تێرۆرەکە ئاگادار بکاتەوە کە میوانەکان هەنووکە لێرەن.
ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها نووسیوویەتی: “عەزیز پاش برینداربوونی، بە مەئموورانی لێکۆڵینەوەی گوتووە کە یەکێک لە تیمی بکوژەکان جلوبەرێکی سەوزی لەبەر دابووە و پاش دادگاییکردن ئەو شتەی ڕەت کردبووە کە لە هۆشی نییە شتی وای گوتووبێت”.
ئەو سەرچاوە هەروەها نووسیوویەتی: “عەزیز پاش ماوەیەک گەڕاوەتەوە ئێران و بە وتەی یەکێک لە نزیکانی عەزیز هەنووکە لە ئێران کاروکاسبی ڕێکخستووە و ژیانێکی شاهانەی هەیە”.

تاگی بابەت: تێرۆری میکونووسحیزبی دیمۆکراتی کوردستانچالاکیی تێرۆریستیڕۆژنامەی دیتسایت

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist