دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی چاڵدیران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز) ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری چاڵدێران تەقە لە دەستەیەک کۆڵبەر دەکەن و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی” حەسەن دالایی میلان” خەڵکی گوندی “قاشقابڵاغ “ی سەر بە شاری چاڵدێران گیانی لە دەستدا.
لە لایەکی دیکەوە رۆژی هەینی ١٦ی خەزەڵوەر، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری چاڵدێران تەقە لە دەستەیەکی دیکەی کۆڵبەر دەکەن و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی دیکە گیانی لە دەستدەدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کۆڵبەرێک بە ناوی “کەماڵ عەلەم هولوی” خەڵکی چالدێران گیانی لە دەست داوەو و چەندین کۆڵبەری دیکەش لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.











