هونەرمەندێکی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی” ڕەسووڵ خوڕەم” لە وڵاتی فینلاند خەڵاتی هونەریی ساڵی ئەو وڵاتەی بەدەستهێنا.
بەپێێ هەواڵیک کە بە دەستمان گەیشتوە ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، رەسووڵ خوڕەم، دەرهێنەری بەڵگەفیلم، وەک چالاکی ھونەریی ساڵی۲۰۲۰ی میلادی، لە لایەن فینلاندیەکانی سەر بە ئەنجوومەنی “ڤیکی” ڕێزی لێگیرا و خەڵاتی ھونەری ساڵی۲۰۲۰ “ڤیکی سێورای” پێ بخشرا.
ھەر لەم بارەوە و سەبارەت بە ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی ھونەری ساڵ کە رۆژی رابردوو بە بەشداڕی بەشێک لە فینلاندیەکانی ھونەردۆست لە ناوەندی کەلتووری شاری “کاڕی” شاری ھێلسینکی بەرێوەچوو، خۆڕەم دەڵێ لە ئاکامی کار و چالاکیەکانی ساڵانی رابردووم وەک کردنەوەی پێشانگای وێنە، بەرێوەبردنی دیداری فیلمی کوردی، بەرھەمھێنانی فیلم و بە تایبەت رێکخستنی پێشانگای کاتەکانی “یاسکا” لە ناو دارستان لە وڵاتی فینلاند ڕێزم لێ گیرا و ئەم خەڵاتەم پێشکەش کرا.
رەسوڵ خوڕەم ھاوێنی ڕابردوو بە رێکخستن و کردنەوەی پێشانگای وێنە لە ناو دارستان لە ژێر ناوی “کاتەکانی یاکسا’بۆ وێنەگری فینلاندی “جاکۆپینتینین” کە بە هۆی نەخۆشی مێشک و لە بیر چوونەوە بۆ خۆی توانای ڕێکخستنی ئەو پێشانگایەی نەبوو و ئەم کارە سەرنجی فینلاندییەکانی ڕاکێشا.
رەسووڵ خوڕەم، خەڵکی شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی دەساڵی ژیانی لە فینلاند بەردەوام لە رێگای زمانی وێنە و فیلم ھەوڵیداوە کە داب و نەریتی خەڵکی کوردستان بە فینلاندییەکان بناسینێ.
گوڵە فینلاندیەکانی دایکم دوایین پێشانگای وێنەی نابراوە لە ساڵی۲۰۲۰ی ١٠ی ئەم مانگە لە ھێلسینکی بەڕێوە دەچێت.