برای دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پاوە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، کاک فەتحوڵڵا مەقرووزی برای دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات خەڵکی گوندی دەرەهەجیجی ناوچەی پاوە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
کاک فەتحوڵلا پیاوێکی نیشتمانپەروەر و گەلدۆست بوو و دوو برای بە ناوەکانی سەعدووڵلا مەقرووزی و ڕەحمان مەقرووزی لە ڕێگەی کوردایەتی و پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان لەنێو ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا شەهید بوون. ئەو دوو شەهیدە سەربەرزەی گەلەکەمان تا کاتی شەهیدبوونیان بەوپەڕی دڵسۆزی و وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات خزمەتیان بە گەلەکەیان کرد و لەو ڕێگەیەدا بە سەخاوەتەوە گیانیان بەخشی و چوونە نێو ڕیزی کاروانی شەهیدانی گەلەکەمانەوە.
برایەکی دیکەی کاک فەتحوڵلا دەیان ساڵە لەنێو ڕیزی تێکۆشەرانی دێموکراتدا دڵسۆزانە لە خزمەت حیزبی دێموکڕات و وەفادار بە ڕێبازی برا شەهیدەکانی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و ڕزگاری گەلەکەماندایە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کاک فەتحوڵڵا و خزم و کەس و کاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.