ئێران ده‌یه‌وێ به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان وشك بكا.
سێ په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وشككردنی هه‌ردوو به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
له پرێس‌کۆنفڕانسێک‌دا سێ په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق محمود ره‌زا، ره‌نگین عه‌بدوڵڵاو ئه‌مین به‌كر نیگه‌رانیی خۆیان له وشككردنى هه‌ر دوو به‌نداوى دوكان‌و ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن وڵاتى ئێرانه‌وه رایگه‌یاند.
له پرێسکۆنفڕانسهکهدا محمود ره‌زا، نوێنه‌رى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، گوتى: ئێران ده‌ستی كرووه به درووستكردنى ٩ به‌نداوى گه‌وره‌و پێنجى بچووك‌و چه‌ند تونێلێك بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى هه‌ردوو به‌نداوى دوكان‌و ده‌ربه‌ندیخان گل داته‌وه.
ئه‌و گوتی به‌هۆى درووستكردنى ئه‌و به‌نداوانه كێشه‌یه‌كى گه‌وره به‌ره‌وڕووی هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته‌وه، چونكه سه‌دی سه‌رچاوه‌ى ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان و سه‌دی ٤٠ ی سه‌رچاوه‌ى ئاوى دووكان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه دێ، به‌ڵام به دروستكردنى ئه‌و به‌نداوانه هه‌ر دوو رووباره‌كه وشك ده‌بن.