چارەنووسی لوقمان پیرخزریان و کچەکەی بە ناوی “نەدا” مانگێک دوای دەسبەسەر کرانیان لە تاران هەروا نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز) ، سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک لە دەسبەسەر کرانی “لوقمان پیرخزریان” و کچەکەی بە ناوی “نەدا پیرخزریان”، ئەوان هێشتا لە یەکێک لە دەسبەسەرگەکانی بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیراون.
بەپێی زانیارییەکانی چاونیوز “نەدا پیرخزریان” لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گوازراوەتەوە بۆ بەندی گشتیی بەندیخانە، بەڵام هێشتا چارەنووسی باوکی نادیارە.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی تاران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “لوقمان پیرخزریان” و کچەکەیان دەسبەسەر کردوە و دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو کە پەیکەرساز و بەندکراوی سیاسی پێشووش بووە، ئەویش دەسبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە لە هەمان ڕۆژ چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ئەندیشە سەدری، شەبنەم ئاشوووری، ئارەش جەوهەری و ئەیلوار قولیوەند” دەسبەسەر کران.