کانگا سروشتییه‌کانی قیل له کرماشان که‌وتوونه‌ته بارودۆخی قهیرانو به‌رپرسی ماڵی کانگاکانی پارێزگای کرماشانیش ده‌ڵێ ده‌بێ ده‌وڵه‌ت ئاوڕی زیاتر له‌و دۆخه بداته‌وه.
محه‌مه‌د عارف ئیبڕاهیمی به ئاماژه له کارکهوتنو ڕاگیرانی چالاکی له زۆربه‌ی کانگاکانی قیل له پارێزگای کرماشان ده‌ڵێ بارانی به خوڕو له که‌میدانی ئاستی خواستی بازاڕ هۆکاری داخرانی کانگاکانی قیلو دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانه بووه.
به‌رپرسی ماڵی کانگاکانی پارێزگای کرماشان ده‌ڵێ سه‌دی ١٠ ی خواستی قیل له کانگاکانی کرماشان دابه‌زیوه‌و بارودۆخی ئێستای کانگاکانی قیل له چاو ساڵانی پێشوو هیچ باش نییه.
ئه‌و ده‌ڵێ بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیان‌و خه‌ساره‌تی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا پێویسته ده‌وڵه‌ت کارئاسانیی زیاتری خاوهنکانگاکان بکاو ئیمکانات‌و ته‌سهیلاتی ههرزانباییان بداتێ.
محه‌مه‌د عارف ئیبڕاهیمی به ئاماژه به‌وه‌ی پاکسازیو ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی چالاکیی کانگاکانی زیانبه‌رکه‌وتووی پارێزگای کرماشان هه‌ر نه‌بێ سێ میلیارد تمه‌ن بودجه پێویسته، گوتی هێشتا ئامارێکی ورد له بڕی زیان‌و خه‌ساره‌کانی کانگاکان به‌هۆی لافاوه‌کانی ئه‌م دواییانه نه‌گیراوه، به‌ڵام به‌پێی به‌راورده‌کانی ئه‌وان کانگاکانی کرماشان زۆرترین زیانیان به‌رکه‌وتوه.