مامۆستایەکی ئایینی نیشتمانپەروەر، بە ناوی مەلا”بایز خاڵی ئاقایی” لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، مامۆستا مەلا “بایز خاڵی ئاقایی” ناسراو بە مەلا بایزی گوندی تاژاندەرێ، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەورە و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
شایانی باسە کە حاجی مامۆستا، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و بێجگە لەوەیکە مامۆستایەکی ئایینی پایە بەرز بوو، جێگای متمانە و باوەڕی خەڵکی شنۆ و دەورووبەری بوو و زۆربەی کێشە و گرفتەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە چارەسەر کردووە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی ئایینی و نیشتمانپەروەر مامۆستا”باییز خاڵی ئاقایی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەس و کاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.