ڕۆژی سێ شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هەیئەتێکی ناوەندی ٣ی کوردستان سەردانی ناوچەی بەڕانەتی پارتی دێموکراتی کوردستانی لە ناحییەی بەحرکە کرد.
لەم دیدار و چاوپێکەوتنەدا هەردووک لا دوای باس و خواستی ڕەوشی ناوخۆی کوردستان، پارچەکانی دیکە و ڕۆژهەڵاتی ناوڤین بەتایبەتی، لەسەر پتەوکردنی دۆستایەتی و لێک نزیک بوونەوەی هەرچی زیاتری لایەنە کوردییەکانیان جەختیان کردەوە.
هەڤالانی ناوچەی پارتیش خۆشحاڵی خۆیان دەبڕی لەم جۆرە سەردانانە و هیوایان خواست درێژە بە پێوەندییەکانیان دەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان بدەن.