لە ئاکامی گشتپرسی ڕێکخراوی “گاڵۆپ” دەرکەوتووە کە ڕاستای قەیرانی ئابووری و گشتگیریی پەتای کۆرۆنا کە ئێرانی کردۆتە یەکێک لە ناوەندەکانی پەرەسەندنی ئەم پەتایە، متمانەی خەڵک بەو حکوومەتەی وڵات بۆ کەمتر لەسەتا پەنجا دابەزیوە.
بەپێی هەڵسەنگاندنێکی گشتی ڕاپرسییەکانی گاڵۆپ لە ماوەی ڕابردوودا دەریدەخا کە خەڵکی ئێران لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا هیچکات تا ئەم ڕادەیە خەڵک سەبارەت بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بێمتمانە نەبووە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی ئەم ڕێکخراوە جیهانییەدا بڵاو بووەتەوە، لەهەر ١٠ کەس شارۆمەندی ئێرانی لانیکەم چوار کەسیان لەسەر ئەو باوەڕەن کە دۆخی بژێوی ژیانیان بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو داڕماوە و ڕۆژلەگەڵ ڕۆژ خراپتر دەبێ.
لەلایەکی دیکەشەوە چەند لەسەدی خەڵکی ئێران هاوڕان لە گەڵ سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە ئابووری ئێران داڕماوە و دۆخی ژیانی خەڵک خراپە و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ خراپتر دەبێ.
جێی ئاماژەیە کە گشتپرسیی جیهانیی گاڵۆپ لە هاوینی ٩٩ی هەتاوی بەڕێوەچوو، بەم پێیە تەنیا ڕاددەیەکی کەم متمانەیان بە حکوومەتی ئێران هەیە و ئەوانەش زۆربەیان کاربەدەستی خودی ئەو ڕێژیمەن.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە زیاتر لە سەتا پەنجای خەڵکی ئێران نەک هەر متمانەیان بەو حکوومەتە نییە بەڵکوو خوازیاری لە ناوچوونی ئەو ڕێژیمەن کە زیاتر لە چل ساڵە بەزۆر خۆی بەسەر خەڵکی ئێراندا سەپاندووە.