دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی دێوەزناو سەر بە شاری سەوڵاوا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوازران.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی چاونیوز ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەوڵاوا هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی دێوەزناو و دوو کەس بە ناوەکانی سامان ئەسەدحەکیم و محەممەد شەفیعزادەیان دەسبەسەر کردووە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەسبەسەر کراون و تا ئێستاش لە شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
شایانی باسە کە ساڵانە بە سەدان کەس لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر دەسبەسەر دەکرێن و تۆمەتی ناڕەوایان دەخرێتە پاڵ و بەشێکیان هەر بەو تۆمەتانەوە حوکمی لەسێدارەدان و زیندانی درێژماوەیان بەسەردا دەسەپێنن.