بازاڕچه‌ی سنووریی سومار كه نیزیک به ساڵێکه کراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ کێسه‌و گیروگرفتی زۆر به‌ره‌و ڕوویهو کربهدهستانیش خۆ له به‌رپرسایه‌تیی چاره‌سه‌رکردنیان ده‌دزنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگار‌و كۆمه‌ڵێك له كاربه‌ده‌ستانی پارێزگای كرماشان‌دا که بۆ باس له‌سه‌ر گیروگرفتی بازاڕچه‌ی سنووریی سومار گیرابوو، بازرگانان، خاوه‌ن كامیۆنه‌كان، چالاكان‌و كرێكارانی ئه‌م بازاڕچه‌یه ڕه‌خنه‌یان له که‌مایه‌سییه‌کانی بازاڕچهکهو یه‌ک له‌وان له نه‌بوونی بانك له‌م شوێنه هه‌بوو.
گیروگرفتی ناوچه‌ی گومركی به تایبه‌ت دره‌نگ ورگرتنی خۆنوێنی كردن گومركی كه بووه‌ته هۆی سستی ڕه‌وتی هه‌نارده له كۆسپه‌كانی دیکه‌ی به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی بازرگانی و ته‌جاره‌ت له‌م بازاڕچه‌یه بوو كه بازرگانانی چالاك له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌یان پێكرد.
ڕسمی نه‌بوونی ئه‌م بازاڕچهیهو هه‌روه‌ها نه‌بوونی ژێربه‌نای سه‌ره‌تایی له بازاڕچهکهو گیروگرفتی ڕێگهوبانو به تایبه‌ت ئه‌منیه‌ت له ئاسته‌نگه‌كانی دیکه‌ی به‌رده‌م ئه‌م بازاڕچه‌ی بوون که باس کران.
شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی چالاكیی ئه‌م بازاڕچه‌یه تا ئێستا زیاتر له ٣٠ میلیۆن دۆلار كاڵا له ڕێگه‌ی ئه‌م سنووره‌وه بۆ عێراق هه‌نارده كراوه.