پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی خالید فەتحیان ماوەیەک لەمەوبەر لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
خالید فەتحیان ساڵی ٥٧ و پاش شۆڕشی گەلانی ئێران لە شاری سنە چەکی پێشمەرگایەتیی کردە شان و یەکێک لەو پێشمەرگە لاوانە بوو کە لە شەڕی ٢٤ رۆژەی شاری سنەدا وێڕای هاوڕێیانی لە بەرانبەر هێرشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان بەرگرییەکی ئازایانەیان لەو شارە کرد.
خالید فەتحیان دواتر و پاش چوونە دەرەوەی پێشمەرگە لە شار هەر لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا مایەوە بەڵام دواتر بەهۆی گیروگرفتی بنەماڵەیی گەڕایەوە سنە ، بەڵام تا دوا هەناسە وەفادار بە حیزبی دێموکرات مایەوە و لە نێو خەڵکدا شانازیی بە خەبات و تێکۆشانی حیزبەکەی دەکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە کەسوکاری خالید فەتحیان دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.