به تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو حه‌وتوو له ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكارانی زانکۆی “گه‌نجینه‌ی هونه‌رو مێعماری” له به‌رده‌م پارێزگاری کرماشان‌و ڕاده‌ستکردنی نامه‌ی خوێندکاران به کاربه‌ده‌ستان؛ به‌ڵام تا ئێستاش هیچ وه‌ڵامێک به نامه‌و داوای ئه‌و خوێندكارانه نه‌دراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موكریان، خوێندكارانی ناڕازی كه به هۆی نه‌بوونی یان که‌میی ئیمكاناتی فێركردن‌و پیڕانهگهیشتن به داوای خوێندکاران شکایه‌تیان کردبوو، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌موو پرسیار‌و داواکانیان بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی ناڕازی به‌و دۆخه ده‌ڵێن زیاتر له دوو حه‌وتوویه نامه‌مان بۆ پارێزگار ناردوه‌و له‌به‌رده‌م ئه‌م پارێزگایه كۆبووینه‌ته‌وه؛ به‌ڵام بۆ خۆی هیچ، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له جێگره‌كانیشی ئاماده نه‌بوون قسه‌مان له‌گه‌ڵ بكهنو ئێمه‌ش به ناچار له نامه‌یه‌كدا گیروگرفته‌كانی خۆمان گه‌یانده پارێزگار.
ئه‌م خوێندكارانه له درێژه‌دا ده‌ڵێن بارودۆخی ناله‌باری ئه‌م ناوه‌نده زانستییه بۆ ئێمه تاقه‌ت پڕوكێنهو ئێمه به‌پێدانی شه‌هریه‌ی زۆر، كه‌مترین ئیمكاناتی فێركردنمان هه‌یه‌و شوێنی نائارام‌و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت له گیروگرفته سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه‌ن.
ئه‌وان به بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك وێنه له‌م زانکۆیه ڕوو به کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئایا منداڵه‌كانی خۆتان ده‌نێرن له شوێنێکی ئاوادا ده‌رس بخوێنن؟