ژمارەیەک لە شارۆمەندانی بەهایی کە لە کۆنکووری سەرتاسەری ئەمساڵدا بەشدارییان کردبوو لە کاتی وەرگرتنەوەی ئاکامی تاقیکردنەوەدا لە ماڵپەڕی (سازمان سنجش) پێیان ڕاگەیاندوون کە بەهۆی تەکمیل نەبوونی پەروەندە، لێکۆڵینەوە لە سەر پەروەندەکەیان و بەهۆی ئەوەی کە بەهایین ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هێرانا، ژمارەیەک لە شارۆمەندانی بەهایی، کە لە کۆنکووری سەرتاسەری ساڵی ٩٩ی هەتاوی بەشدارییان کردبوو لە ماڵپەڕی (سازمانی سنجش) لە ڕێگەی کورتەنامە ئاگادراریان کردوونەوە کە بەهۆی بەهایی بوون ناتوانن لە چوون بۆ زانکۆ و درێژەدان بە خوێندن بەردەوام بن
شایانی باسە کە ئەوە یەکەمجار نییە کە شارۆمەندانی بەهایی لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەو بیانوویە لە خوێندن بێبەش دەکرێن هەر ساڵ بەشێک بەرچاو لە شارۆمەندانی بەهایی لە چوون بۆ زانکۆکان بێبەش دەکرێن جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردووش ٢٣ کەس لە دەرچووانی کۆنکووڕ لە چوون بۆ زانکۆ بێبەشکران، بەهاییان جگە لەوەی کە مافی کارکردنیان لە شوێنە گشتییەکان نییە لە خوێندنی زانکۆش بێبەشکراون کە ئەوش جۆرێکی دیکە لە پێشێلکردنی مافی مرۆفە لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا
جێگای ئاماژەیە کە ژمارەی ئەو بەهاییانەی لە ئێران دەژین زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەسە، کە لە هەموو مافێکی تایبەت بە خۆیان بێبەشن و بەشێوەی سیستماتیک مافەکانیان پێشێل دەکرێ.
هەواڵنێرانی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران، ئەو کارەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە بەهاییان بە کردەوەیەکی دژەمرۆیی و گرینگیپێنەدانی حکومەتی ئێران بە مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە دەزانێ و ئەو کردەوەیە مەحکووم دەکا.