دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی” توبا ئەحمەدی” لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، دایە “توبا ئەحمەدی” دایکی شەهید” لەتیف دەروێشی” خەڵکی گوندی کانی قەڵای ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی داویی کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەورەکەی لە لیدان کەوت.
شایانی باسە کە خاتوو توبا دایکێکی نیشتمانپەروەر و دێموکراتدۆست بوو کە لە ڕێگای بەرگری لە خاکی نیشتماندا کۆڕێکی بە ناوت شەهید “لەتیف دەروێشی” پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان کردوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی دایە”توبا لەتیفی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان و خزم وکەس و کاری دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.