پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان و دوو کەسی دیکە بە هۆی گاز گرتوویەوە لە ناوچەی سەردەشت گیانیان لەدەستدا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی هەینی ٩ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی،چەند کەس بە ناوەکانی’محەممەد محەممەدی، زاهیر ئیبراهیمیان و خالێد محەممەد پەناهی” خەڵکی ناوچەی بۆڵفەتی سەردەشت بە مەبەستی کۆکردنەوەی گوێز ڕوو دەکەنە باغەکانی ئەو ناوچەیە و شەو بۆ کاتی خەوتن دەچنە نێو ماڵە هەوارێکەوە و لە بەر گازگرتوویی خەڵووزی ئاگرەکەیان لە کاتی خەودا، هەر سێ کەسیان گیان لە دەستدەدەن.
جێگای ئاماژەیە کە کاک “محەممەد محەممەدی” کوری کاک ڕەسووڵ ماوەی چەند ساڵیک پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و دوای گەڕانەوەشی بۆ نێوخۆ کە سێکی نیشتمانپەروەر و دێموکراتدۆست بووە و زاهیر ئیبراهیمیان و خالێد محەممەد پەناهی”ش کەسگەلێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی گەل و نیشتمانەکەیان بوون.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەو وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ لە دەستدانی ئەو ئازیزانە، سەرە خۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەس و کاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.